قوباد تاڵەبانی بەناوی حکومەتی هەرێمەوە ستایشی رۆڵی هێزەکانی دژەتیرۆری کرد و رایگەیاند: هێزی دژەتیرۆر هێزێکی تۆکمە و بە ئەزموونە

قوباد تاڵەبانی بەناوی حکومەتی هەرێمەوە ستایشی رۆڵی هێزەکانی دژەتیرۆری کرد و رایگەیاند: هێزی دژەتیرۆر هێزێکی تۆکمە و بە ئەزموونە

2024-05-22

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستانی کرد و بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی هێزەکانی دژە تیرۆری کرد لەپای ماندووبوون و قوربانیدانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان.

وتیشی: رەنگە رای گشتی کەمتر ئاگاداری ئۆپەراسیۆن و گیانبازی و قارەمانێتی ئەندامانی دژەتیرۆر بن، بەڵام لە سەرووی هەموومانەوە سەرۆک بافڵ، سەرۆکی یەکێتی و بەندە و هێزەکانی هاوپەیمانانیش ئاگاداری وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانین، دەزانین کە دژە تیرۆر هێزی رۆژە سەختەکانە و نەک هەر بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەش پێویستن.

راشیگەیاند هێزی دژە تیرۆر ئەو هێزەیە کە لە قۆناغی جیاجیادا سەلماندوویەتی دەتوانێت خۆی لەگەڵ بارودخێ نوێ و هەڕەشە و مەترسی نوێدا بگونجێنێت و پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامیی کوردستان بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر