جێگری سەرۆکوەزیران بە یاوەری مارک سترۆ، هەردوو براندی جیهانی ئاشلی و بەرگەرکینگی بەسەرکردەوە

جێگری سەرۆکوەزیران بە یاوەری مارک سترۆ، هەردوو براندی جیهانی ئاشلی و بەرگەرکینگی بەسەرکردەوە

2024-05-23

قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ئەم دوو براندە جیهانییە لە سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند: جگە لەوەی کە هەردوو براندەکە ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کاریان رەخساندووە، رێگەخۆشکەریش دەبن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کۆمپانیا و براندە جیهانییەکانی دیکەش روو بکەنە سلێمانی.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکاش سوپاسی جێگری سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ پشتگیریکردنی کردنەوەی براندی ئاشلی و رایگەیاند: کردنەوەی ئەم براندە لە سلێمانی لە چوارچێوەی بایەخپێدانی ئەمریکادایە بۆ هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی بازرگانیی ئەمریکا و هەرێم بەهێزتر دەکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر