قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رۆمانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رۆمانیا کۆبووەوە

2024-05-27

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ رادۆ ئۆکتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق، هەردوولا هاوڕابوون کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی گونجاوە بۆ گەشەسەندن لە بواری پیشەسازی خۆراک. قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە تا بەشداربن لە پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووریی هەرێمدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی لەنێوان زانکۆکانی هەردوولادا کرا و قوباد تاڵەبانی داوای کرد حکومەتی رۆمانیا کارئاسانی زیاتر بکات بۆ ئەو خوێندکارە کوردانەی ئێستا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا دەخوێنن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر