قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

2024-05-26

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوای بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد حەسەن ئەلحەمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەری کرد و بە هەنگاوێکی پێویستی دانا بۆ پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، لە بوارە جیاوازەکاندا و گفتوگۆکرا لەبارەی هاندانی وەبەرهێنەرانی قەتەری بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی هەرێم بە تایبەت لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر