رۆژی ١٩ی ئایار ٢٠٢٤، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلی کۆپتەر گیانیان لە دەستدا. بۆ بەشداریکردن لە پرسەکەیان، وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی تارانیان کرد.
هەر سەبارەت بەم رووداوە، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و حکومەتی ئێران کرد و هیوای خواست حکومەت و گەلی ئێران هەرچی زووترە بەسەر ئەم کۆستەدا زاڵ بن و رۆژە سەختەکان تێپەڕێنن. بۆ هەمان مەبەست، رۆژی ٢١ی ئایار، قوباد تاڵەبانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی کرد لە هەولێر و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کونسوڵی گشتیی ئێران و دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە کرد.