قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لە نزیکترین دەرفەت و لەمساڵدا بکرێت

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لە نزیکترین دەرفەت و لەمساڵدا بکرێت

2024-05-29

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین هانا، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا رایگەیاند: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردن لە نزیکترین دەرفەت و لە ئەمساڵدا بکرێت.

سەبارەت بە کورسی کۆتاکان، قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە کە بێ جیاوازی داکۆکی لە هەموو مافی پێکهاتەکان دەکەین، وتیشی هیچ کاتێک دژی کورسی کۆتای پێکهاتەکان نەبووین و ناشبین، بەڵکو خواست و هەوڵی ئێمە ئەوەیە پێکهاتەکان بتوانن نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر