پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی دادەنرێت

پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی دادەنرێت

2024-06-01

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە یاوەری نزار محەمەد ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق و وەفدێکی رێکخراوی خۆراکی جیهانیی (WFP) بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و پاککردنەوەی ئاوی تانجەرۆ، سەردانی ناوچەی تانجەڕۆیان کرد.

دوای سەردانە مەیدانییەکە، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا داوایکرد لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوی WFP پلانێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی خێرا و دوورمەودا ئامادە بکەن و بۆ ئەمەبەستەش لیژنەیەکی هاوبەش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوی WFP و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە پێکهێنرا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر