گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرا

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرا

2024-06-02

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەى کرد و پاش بەخشینی عەمید ئاسۆ لە پۆستەکەی، عەمید دکتۆر ئارام محەمەد لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی دەستبەکاربوو.

لەو سەردانەیدا قوباد تاڵەبانی پۆستەکەى بە ئەرکێکی گەورە و پیرۆز وەسف کرد و پاش ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی عەمید ئاسۆ بۆ ڕاگرتنی ئارامی شار و پاراستی ئاسایش، پیرۆزبایی پۆستە نوێیەکەی لێ کرد کە گرتنەئەستۆی فەرماندەیی لیواى پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانە. داواشی کرد بەڕێوەبەرى نوێ بەهەمان روحییەت کار بکات و هەوڵی جدی بدات لەپێناو پاراستنی ئارامی و رێگریکردن لە ئەنجامدانی تاوان و دەستگیرکردنی تاوانباراندا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر