قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە

2024-06-06

لە کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق باس لە هەوڵەکانی کردنەوەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی کرا لە هەرێمی کوردستان. باڵیۆزی بەریتانیا سوپاسی جێگری سەرۆکوەزیرانی کرد لە پشتگیریکردنی پڕۆژەکە و کارئاسانیکردن لە پڕۆسەی کردنەوەی زانکۆکە.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی هیوای خواست کردنەوەی ئەم زانکۆیە، پەیوەندیی ئەکادیمی نێوان کوردستان و بەریتانیا بەهێزتر بکات و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر