قوباد تاڵەبانی پرۆژەى یەکتربڕى باخی بەختیارى لە سلێمانی کردەوە

قوباد تاڵەبانی پرۆژەى یەکتربڕى باخی بەختیارى لە سلێمانی کردەوە

2024-06-08

جێگرى سەرۆکوەزیران لە کاتی کردنەوەی پرۆژەکەدا، سوپاس و ستایشی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانی و کۆمپانیاى جێبەجێکاری کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە.

قوباد تاڵەبانی پرۆژەکەی بە نموونەیەکی جوانی هەماهەنگی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت وەسف کرد. ئاماژەى بەوەشکرد کە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە و پێنج پرۆژەى ترى هاوشێوە کە لە قۆناغی جێبەجێکردندان، شارى سلێمانی دەگەیەنێتە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو لەبوارى هاتووچۆدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر