قوباد تاڵەبانی داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان دەکات

قوباد تاڵەبانی داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان دەکات

2022-09-14

جێگری سەرۆکوەزیران لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەیامێکیدا رایگەیاند؛ زۆر نیگەرانە لەوەی رۆژانە لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە هەواڵی ناخۆش دەبیستێت، هەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد و هەموو پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوکەوە بگرە تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک و گرفتە ئەمنی و ئابورییەکانی ناوچەکانی خانەقین و دوبز و دەشتی نەینەوا.

جەختیشی کردووەتەوە کە چیتر نابێت کێشەی ئەو ناوچانە پشتگوێ بخرێن و پێویستە حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان بە هەماهەنگییەوە هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر