لە کاتی کارکردنم وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، کاک کەریم سنجاریم ناسی. بۆ ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵیش کارم لەگەڵ کردووە کە بەڕێزی وەزیری ناوخۆ بوو و بەندەش لە ئەنجومەنی وەزیران.
ئەو مرۆڤێکی ماندونەناس و خاوەن سەنگ بوو. کەمی دەگوت، بەس زۆری دەکرد. هەمیشە ئارام و لەسەرخۆ، هەموو کات ئامۆژگارییەکانی، لەسەردەمێکی پڕ قەیران، لە پێناو ئارامکردنەوە و چارەسەری کێشەکان بوو. خۆشحاڵبووم لەتەندروستییەکی باشدا بینیم، هەمیشە لەش ساغ و تەمەن درێژ بیت.