بەردی بناغەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامیی قەمتەران دانرا

بەردی بناغەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامیی قەمتەران دانرا

2024-06-09

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد و بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بەردی بناغەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمە شامی قەمتەرانی دانا.

پڕۆژەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمە شامی قەمتەران، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کشتوکاڵییە لە دەڤەری راپەڕین و بەرهەمی گەنمەشامیی جوتیارانی دەڤەرەکە وەردەگرێت بۆ وشککردنەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی لە ناوچەکەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر