لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی راپەڕین بڕیار درا لەسەر بەگەڕخستنەوەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری، کە کارکردن تیایاندا وەستابوون و بودجەی پێویستیان بۆ دابین کرا. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: چاودێری جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکات و جەختی کردەوە لەسەر تەواوکردنیان لە زووترین کاتدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە رەخنە و گلەیی بەشێک لە هاووڵاتییان لە هەندێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و رایگەیاند: دەبێت بەرپرسانی دامودەزگاکان پێداچوونەوەی تەواو بە شێوازی راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییاندا بکەن و بە کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانیی تەواو بۆ هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران لە سنوورەکەدا بکەن.