قوباد تاڵەبانی پرۆژەکانی شەقامی ٦٠م و نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی لە قەڵادزێ بەسەرکردەوە

قوباد تاڵەبانی پرۆژەکانی شەقامی ٦٠م و نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی لە قەڵادزێ بەسەرکردەوە

2024-06-10

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بودجەی پێویست بۆ هەردوو پڕۆژەکە دابین کراوە و جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی کارکردن لە هەردوو پڕۆژەکە و تەواوبوونیان لە نزیکترین ماوەدا.

شەقامی ٦٠ مەتری پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ قەڵادزێ و بە تەواوبوونی قەرەباڵغی بە رێژەیەکی بەرچاو لەناو شارۆچکەکە کەم دەکاتەوە و رێگریش دەکات لە هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بەناو شارۆچکەکەدا.

بە تەواوبوونی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونیش، بۆشاییەکی گەورەی کەرتی تەندروستیی قەڵادزێ پڕ دەبێتەوە، بەوپێیەی تا ئێستا ئەو شارۆچکەیە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی نەبووە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر