قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی ئیدارەی راپەڕین كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی ئیدارەی راپەڕین كۆبووەوە

2024-06-09

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی ئیدارەی راپەڕین جەختی لە ڕێگریكردن لە ڕوودانی تاوان و باشتركردنی ڕەوشی ئەمنیی دەڤەرەكە كردەوە لە ڕێگای چالاکترکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە.

قوباد تاڵەبانی راشیسپاردن ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش چالاکتر بكەن بۆ بەدواداچوونی كەیسە ئەمنییەكان و دەستخۆشی لێكردن، كە لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك داواكراویان دەستگیركردووە و رێگرییان لە چەند سەرپێچی و پێشێلكارییەكی ئەمنی كردووە لە ناوچەكەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر