جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە

جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە

2024-06-12

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق و سوریا و وەفدی یاوەری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە تاوتوێ کران. بە ئاماژەدان بەوەی کە هێشتا تیرۆر مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی هیزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان. هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون لەسەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەوشێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر