قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی شەنگال لەگەڵ وەفدێکی ئەڵمانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی شەنگال لەگەڵ وەفدێکی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2024-07-23

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی حکومەتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی خاتوو لویس ئامستبێرگ، بەرپرسی کۆمسیۆنی فیدراڵی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریی مرۆیی، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ئاوارە ناوخۆییەکان، بە تایبەتیش ئاوارە ئێزدییەکان.

لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران و وەفدەکەی حکومەتی ئەڵمانیا هاوڕابوون کە هەمووان پێکەوە کار بکەن لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەی شەنگال، تا ئاوارەکان بتوانن بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر