قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

2024-07-24

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی برادلی کووپەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی تیرۆر و چۆنییەتی بەهێزترکردنی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی کوردستان تاوتوێ کران.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، تا لەلایەکەوە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی بە هەڕەشەی تیرۆر بهێنرێت و لەلایەکی دیکەشەوە یارمەتیدەری حکومەتی عێراق بن لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر