قوباد تاڵەبانی: دەبێت هاوکێشەی ٥٧ بە ٤٣ لە نێوان هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێتەوە

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هاوکێشەی ٥٧ بە ٤٣ لە نێوان هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێتەوە

2022-09-17

هەر لە میانەی پانێڵەکەی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووریی سلێمانی، جێگری سەرۆکوەزیران هۆکارێکی سەرەکیی کورتهێنانی دارایی لە بانکەکانی سلێمانی گەڕاندەوە بۆ هاوکێشەی ٥٧ بە ٤٣ی نێوان هەولێر و سلێمانی کە میراتی سەردەمی دوو ئیدارەییە و رایگەیاند؛ ئەگەر لە هەرێمی کوردستان یەک حکومەتمان هەیە، دەبێت ئەم هاوکێشەیە هەڵوەشێتەوە.

ئاشکراشی کرد ئێستا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و ئەندامانی تری ئەنجومەنی دارایی لە گفتوگۆدان بۆ داڕشتنەوەی سیستمێکی نوێی دادپەروەرانەی پێدانی مووچە کە لەگەڵ سەردەمەکەدا بگونجێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر