قوباد تاڵەبانی وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرمووی کردەوە

قوباد تاڵەبانی وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرمووی کردەوە

2024-06-30

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ بە یاوەری هەر یەکە لە وەزیری کارەبا و پلاندانان و بریکاری وەزیری کارەبا، وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرمووی 132/11KV  کردەوە.

پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێکراوە و تا رادەیەکی زۆر کێشەی ئۆڤەرلۆد لە سنوورەکە چارەسەر دەکات.

دواتر جێگری سەرۆکوەزیران نووسینگەی ژمارە ٥ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیی سلێمانی – چەمچەماڵی کردەوە، بە هۆیەوە هاووڵاتییان لە ماوەی دوو کاتژمێردا مامەڵەکانیان جێبەجێ دەکرێت و دەبنە خاوەنی پاسپۆڕت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر