قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ بە یاوەری هەر یەکە لە وەزیری کارەبا و پلاندانان و بریکاری وەزیری کارەبا، وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرمووی 132/11KV کردەوە.
پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێکراوە و تا رادەیەکی زۆر کێشەی ئۆڤەرلۆد لە سنوورەکە چارەسەر دەکات.
دواتر جێگری سەرۆکوەزیران نووسینگەی ژمارە ٥ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیی سلێمانی – چەمچەماڵی کردەوە، بە هۆیەوە هاووڵاتییان لە ماوەی دوو کاتژمێردا مامەڵەکانیان جێبەجێ دەکرێت و دەبنە خاوەنی پاسپۆڕت.