قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کۆبووەوە

2024-06-30

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران داوای لە بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کرد رێوشوێنە ئیدارییەکان بۆ جێبەجێکردن و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رێکبخەنەوە و زۆرترین ئاسانکارییان بۆ بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ گەشەپێدانی ناوچەکە و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی چەمچەماڵ، پێویستە بەرپرسانی ئیداری هەوڵ بدەن بە کارئاسانیکردن و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و گونجاو، هانی وەبەهێنەران بدەن لە چەمچەماڵ وەبەرهێنان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر