قوباد تاڵەبانی مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشی لە چەمچەماڵ کردەوە

قوباد تاڵەبانی مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشی لە چەمچەماڵ کردەوە

2024-06-30

لە وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ، جێگری سەرۆکوەزیران مۆزەخانەی پێشمەرگەی شەهیدەکانی شەڕی داعشی کردەوە، کە مۆزەخانەکە بۆ رێزگرتن لە گیانفیدایی پێشمەرگە و پاراستنی بیرەوەرییەکانی شەهیدەکانی شەڕی دژ بە داعش دروست کراوە و جلوبەرگ و کەلوپەلە تایبەتەکانی شەهیدانی پێشمەرگەی تێدا هەڵگیراوە.

قوباد تاڵەبانی لە کاتی سەردانەکەیدا ئاماژەی بە گرنگیی کردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە کرد و رایگەیاند: ئەم مۆزەخانەیە کارێکی بچووکە بۆ نیشاندان و پاراستنی قارەمانێتیی شەهیدانی پێشمەرگە، چونکە گیانفیدایی و لەخۆبوردوویی پێشمەرگە و شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆردا ئەوەندە گەورەیە، کە دەبێت نەوە لە دوای نەوەی لەڕێگەی فیلم و نووسین و کاری هونەرییەوە بۆ هەموو خەڵکی جیهانی بگێڕنەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر