قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

2024-06-30

پڕۆژەکە بە گوژمەی ٧٨ ملیۆن دۆلار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لە ماوەی٧٣٠ رۆژدا تەواو بکرێت. جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: دانیشتوانی چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە بە دەست کیشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەن.

وتیشی ئەمجارەیان رێگە نادەین بەهیچ هۆکارێک، کارکردن لە پڕۆژەکە بوەستێت و داوایکرد کۆمپانیای جێبەجێکار لە وادەی دیاریکراودا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر