قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندەرز ویبێرگ، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندەرز ویبێرگ، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبووەوە

2024-07-30

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران روئیا و پلانی خۆی بۆ تواناسازی گەنجان بۆ روون کردنەوە و ئاماژەی بە پڕۆژەی فاوندەیشن هەب و فاوندەیشن لاب کرد کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێنەوە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد هاوکارییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ تواناسازی گەنجانی داهێنەر و کارسازی تەرخان بکرێت، چونکە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژانەوە هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ گەشەسەندنی بزنسە بچوکەکانی گەنجان لە کوردستان، بە تایبەتیش لە شارۆچکە و ناوچەکانی دەرەوەی شارە گەورەکان.

وتیشی سەرکەوتنی پڕۆژەی فاوندەیشن هەب و پەرەپێدانی بزنسە بچووکەکان لە بەرژەوەندی یەکێتیی ئەورووپاشدایە بەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆچی نایاسایی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر