قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری راسپارد بۆ خێراتر ئامادەکردنی لیستی مووچە بەبێ کەموکوڕی

قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری راسپارد بۆ خێراتر ئامادەکردنی لیستی مووچە بەبێ کەموکوڕی

2024-07-31

لە چوارچێوەی پڕۆسەی یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی تێبینییە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی لەسەر داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێناو خێراترکردنی پرۆسەی تەمویل کردن و دابەشکرنی مووچە.

راشیسپاردن رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ خێراتر ئامادەکردنی لیستی مووچە بەبێ کەموکوڕی. بڕیاریش درا هەر مووچەخۆرێک تۆمار نەکرابێت و گرفتی یاسایی نەبێت ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ خۆتۆمارکردن، چونکە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای داتاکانی تۆماری بایۆمەتری تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر