بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا، بڕیارە دیداری بازرگانی فەڕەنسی - کوردستانی لە پاریس بەڕێوەبچێت

بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا، بڕیارە دیداری بازرگانی فەڕەنسی - کوردستانی لە پاریس بەڕێوەبچێت

2024-07-31

بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا، دیداری بازرگانیی فەڕەنسی - کوردستانی لە پاریس بەڕێوەبچێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئەم دیدارەدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبووەوە و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ سەرکەوتنی دیدارەکە.

لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بە ئاماژەدان بە گرنگیی چاکسازییە ئابوورییەکانی جێگری سەرۆکوەزیران، داوایکرد قوباد تاڵەبانی بەشدارییەکی کارای لە بەڕێوەچوونی دیدارەکەدا هەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر