قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینیی هەولێر و سۆران و کۆیە کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینیی هەولێر و سۆران و کۆیە کۆبووەوە

2024-08-05

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران، باسی گرنگیی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی کرد چ لە سەردەمی شۆڕشدا و چ لە قۆناغی دوای راپەڕین، لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگا و پاراستنی بەها ئایینی و نیشتمانییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەکانی رابردوو چەندین جار وەک حکومەت پەنایان بردووەتە بەر مامۆستایانی ئایینی بۆ گەیاندنی راستی و ویستی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر