قوباد تاڵەبانی: چیتر رێگە نادرێت ژنکوژان لە سزای یاسایی دەرباز بکرێن

قوباد تاڵەبانی: چیتر رێگە نادرێت ژنکوژان لە سزای یاسایی دەرباز بکرێن

2022-09-19

جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی ١٩ی ئەیلول لەگەڵ وەزیری داد و بەرپرسانی وەزارەتەکە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیان بەپێی یاسا بەرکارەکان تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ سزادانی تاوانباران و رێگریکردن لە ئەنجامدانی تاوان.

لە هەمان رۆژدا جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆبووەوە و رایگەیاند؛ هەر تاوانبارێک لە هەر پێگە و پلە و پۆستێکدا بێت نابێت چاوپۆشی لێ بکەن. بەرپرسانی وەزارەتەکەشی راسپارد هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ دروست بکەن بۆ ئەوەی هیچ تاوانبار و ژنکوژێک نەتوانێت بە راکردن بۆ ناوچەکانی تری عێراق خۆی لە سزای یاسایی بدزێتەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر