قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کۆبووەوە

2024-08-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە یاکۆ بیرێندس، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی هۆڵەندا لە ماوەکانی رابردوودا بۆ چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرمی ئابووری و چەند بوارێکی دیکە، هیوای خواست ئەم هاوکارییانە لە داهاتووشدا بەردەوامییان هەبێت.

هەردوولاش هاوڕابوون کە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کارساز و داهێنەر یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەسەندنی ئابووری و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر