قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە

2024-08-14

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران، بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە پیرۆزبایی لە ستیڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا کرد و ستایشی مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمریکای کرد بەوەی رۆڵی باشی بینیوە لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین و هاوکاریکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم کرا و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، کە دەرەنجامەکەی رەنگدانەوەی تەواوی خواست و ئیرادەی هاووڵاتییانی هەرێم بێت.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا. لەمبارەیەشەوە هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر