قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە

2024-08-14

جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ستایشی پارێزگاری سلێمانی کرد بەوەی هەمیشە خەمخۆرانە و بە دیدێکی کراوە و بەرپرسیارانەوە هەوڵی خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو بڕیارانەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێندراون، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بڕیارەکان بەزووترین کات و بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێن، کە زۆرترین خزمەتی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر