قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم کۆبووەوە

2024-08-08

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە لیو جون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا سوپاسی حکومەتی چینی کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا هاوکار بووە لەوەی فێرخوازان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ بەشداربوون لە خولەکانی راهێنانی پیشەیی سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد پێکەوە کاربکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتر و بەردەوامیدان بە بەرنامەی راهێنانی پیشەیی، تا لە داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر فێرخوازی هەرێم لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و ژینگە و گەشتوگوزاردا بەشداری بکەن لە خولەکانی راهێنانی پیشەیی وڵاتی چین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر