چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سەیدسادق جێبەجێ دەکرێن

چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سەیدسادق جێبەجێ دەکرێن

2024-08-18

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری قەزاکە، بڕیار لەسەر دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆتیزم و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری درا.

لە دوای گوێگرتن لە کێشە و کەموکوڕییەکان، بڕیاردرا لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران داوای لە بەرپرسانی ئیداری قەزای سەیدسادق کرد، هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن بۆ راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان و رایگەیاند: رەزامەندیی هاووڵاتییان مەرجی سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی هەر بەڕێوەبەرێک لە پۆستەکەیدا و هەر کاتێک هەست بکرێت هاووڵاتییان لە ئەدای بەڕێوەبەرایەتییەک رازی نین، گۆڕانکاری پێویست دەکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر