قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کۆبووەوە

2024-08-22

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ کیڤن لیهی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و ستایشی ژەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی پێشووی هاوپەیمانانیشی کرد کە رۆڵی گرنگی بینی لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان.

لەلای خۆیەوە ژەنەراڵ کیڤن لیهی، جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر