ناوەندی فاوندەیشن هاب لە سلێمانی کرایەوە

ناوەندی فاوندەیشن هاب لە سلێمانی کرایەوە

2024-08-19

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە شاری سلێمانی ناوەندی فاوەندەیشن هابی کردەوە کە ناوەندێکە بۆ راهێنان و پشتگیریکردنی گەنجانی داهێنەر و کارساز تا بتوانن بیرۆکە و پڕۆژەکانی خۆیان سەرپێ بخەن.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکەدا لە کارگەی کلتوری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ناوەندە لە دەرەنجامی گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەگەڵ کارسازان و خاوەنکارانی کوردستان بونیاد نراوە و ئامانجەکەشی پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داهێنەرە.

جێگری سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکرد ئەم ناوەندە وەک چەترێک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی داهێنەر و کارساز و لەڕووی یاسایی و پسپۆڕییەوە راوێژیان پێ دەدات بۆ ئەوەی بەسەر کێشە و بەربەستەکاندا زاڵبن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر