ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی کرایەوە

ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی کرایەوە

2024-08-11

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و فاروقی مەلا مستەفا، و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئیداری پارێزگای سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، ئەندەرپاسی (فاروقی مەلا مستەفا)ی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی کردەوە.

ئەندەرپاسەکە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و تا رادەیەکی زۆر کێشەی ترافیک و قەرەباڵخی چارەسەر دەکات. لە ڕێوڕەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی، سوپاسی سەرمایەدار فاروقی مەلا مستەفای کرد لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و ئەم هەنگاوەی بە نیشانەی خەمخۆری و پەرۆشیی بەڕێزیان بۆ شاری سلێمانی و هاووڵاتییان وەسف کرد.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر