خالید موسا، وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئوردن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بۆ برەودان بە پەیوەندییە کشتوکاڵییەکان لێکتێگەیشتننامەیەک لەنێوان هەردوولادا ئیمزا کرا.
هەرلەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئوردن، لێکتێگەیشتننامەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ دانا و جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی هەردوولادا.
جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە کە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکیی هەرێمی کوردستانە و ئامانجمانە لە وڵاتێکی بەکاربەرەوە ببینە وڵاتێکی بەرهەمهێنەر و دواتریش هەناردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.