بە دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانی، مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە شاری سلێمانی دانرا

بە دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانی، مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە شاری سلێمانی دانرا

2024-09-14

بۆ یەکەمین جار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، مۆنیومێنتێک بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی دانرا. مۆنۆمێنیەکە لەژیر ناوی "پارێزەرانی حەقیقەت" بە دەستپێشخەری قوباد تاڵەبانی و لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی دانرا و تیایدا ناوی ٥٥١ رۆژنامەنووس تۆمارکراوە، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەهیدکراون.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆنۆمێنتەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووسان و نووسەران و بەرپرسانی حکومی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: ئەم مۆنیومێنتە بۆ رێزگرتنە لە ئازایەتیی زیاتر لە ٥٠٠ شەهیدی رۆژنامەنووس و پابەندبوونیان بە گەیاندنی راستییەکان، هەوڵێکیشە بۆ پاراستنی میراتەکەیان و زیندووهێشتنەوەی ناوەکانیان بۆ هەتاهەتایە. لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی، هیوای خواست گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهائەدین کە تازەترین شەهیدانی رۆژنامەنووسن، دوایین ناو بن کە لەو مۆنۆمێنیتەدا تۆمار دەکرێن و چیتر هیچ رۆژنامەنووسێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەکوژرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر