قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە

2024-09-09

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و ئازەربایجان کرا و هەردوولا هیوایان خواست کاری هاوبەش بکرێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئازەربایجان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند: وڵاتەکەی بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا نووسینگەیەکی کلتوری و هونەری لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی پرۆگرامی خزمەت و پڕۆژەی گەشتوکاڵدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر