سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و تاجە گوڵینەی رێز و خۆشەویستی لەسەر گۆڕی سەرۆک مام جەلال دانا

سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و تاجە گوڵینەی رێز و خۆشەویستی لەسەر گۆڕی سەرۆک مام جەلال دانا

2024-09-12

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەمەش یەکەمین سەردانی سەرۆککۆمارێکی ئێرانە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە هەمان رۆژدا مەسعود پزیشکیان سەردانی سلێمانی کرد و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حیزبی و حکومییەوە پێشوازی لێکرا.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی، پزیشکیان، بە یاوەری قوباد تاڵەبانی مەزارگەی سەرۆک مام جەلالی بەسەرکردەوە و پاش دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزارەکە، لە دەفتەری یاداشتەکانی سەرۆک مام جەلالدا نووسیوویەتی: هەلێکمان بۆ هەڵکەوت لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو بۆ رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قووڵی ئەم خۆشەویستە بنێرین."

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر