قوباد تاڵەبانی زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسیی ئەنجامدا

قوباد تاڵەبانی زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسیی ئەنجامدا

2024-09-23

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە رادۆ بوتۆم، نوێنەری نوێی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق و هەروەها ئازمۆند ئاوکروست و هانی حوسێنی، پەرلەمانتارانی وڵاتی نەرویج کۆبووەوە.

لە هەرسێ کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرا. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە، کە گوزارشت لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بکات، بۆ ئەمەش دوایکرد رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە وردی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر