قوتابخانەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی کرایەوە

قوتابخانەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی کرایەوە

2024-09-28

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، قوتابخانەی حاجی پرشنگی شێخ رەشیدی کردەوە.

قوتابخانەکە لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانییە، قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلییە و هەموو پێداویستییەکی لە هۆڵی وەرزش و تاقیگەی کۆمپیوتەر و کتێبخانە و رووبەری سەوزایی بۆ دابین کراوە.

زەوی قوتابخانەکە لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە دابین کراوە و لەلایەن بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی پرشنگی شێخ رەشیدەوە دروست کراوە. لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی بنەماڵەکەی کرد، کە بە دروستکردنی ئەم قوتابخانە ناوازەیە خزمەتێکی گەورەیان بە کەرتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان کردووە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر