قوباد تاڵەبانی: جگە لە یەکێتی، هیچ لایەنێکی دیکە کەرەستەی پێویستی نییە بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی

قوباد تاڵەبانی: جگە لە یەکێتی، هیچ لایەنێکی دیکە کەرەستەی پێویستی نییە بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی

2024-10-01

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجانی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین دەرفەت بۆ سەرکەوتنی یەکێتی دروست بووە و ئامانجی گەورە و سەرەکی یەکێتیش ئەوەیە بە تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی گەورە لەم هەڵبژاردنەدا رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێم راست بکاتەوە.

وتیشی، تەنانەت یەکێتی چوار ساڵ لەمەوبەریش توانای چاکسازی و گۆڕانکاری نەبوو، بەڵام یەکێتی لەم قۆناغەدا و بەو سەرۆکە بەهێزەی کە هەیەتی و بەو خۆڕێکخستنەوەیە کە کردوویەتی و بەهۆی چەندین تایبەتمەندی دیکەشەوە تەنها لایەنێکە کە  کەرەستەی پێویستی بۆ چاکسازی راستەقینە و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەیە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر