قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجانی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین دەرفەت بۆ سەرکەوتنی یەکێتی دروست بووە و ئامانجی گەورە و سەرەکی یەکێتیش ئەوەیە بە تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی گەورە لەم هەڵبژاردنەدا رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێم راست بکاتەوە.
وتیشی، تەنانەت یەکێتی چوار ساڵ لەمەوبەریش توانای چاکسازی و گۆڕانکاری نەبوو، بەڵام یەکێتی لەم قۆناغەدا و بەو سەرۆکە بەهێزەی کە هەیەتی و بەو خۆڕێکخستنەوەیە کە کردوویەتی و بەهۆی چەندین تایبەتمەندی دیکەشەوە تەنها لایەنێکە کە کەرەستەی پێویستی بۆ چاکسازی راستەقینە و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەیە.