قوباد تاڵەبانی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنوری پشدەری بەسەر کردەوە

قوباد تاڵەبانی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنوری پشدەری بەسەر کردەوە

2024-09-30

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری پشدەر لە ئیدارەی راپەڕینی بەسەر کردەوە.

لە سەردانەکەیدا بۆ گوندەکانی شێنێ، زەڵێ و چەند گوندێکی دیکەی سنوورەکە لەگەڵ دانیشتووانی ئەو گوندانە کۆبووەوە و سڵاوی سەرۆکی یەکێتی و پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێ گەیاندن و رایگەیاند: یەکێتی ئێستا، یەکێتی چەند ساڵ لەمەوبەر نییە، بەڵکو هەمان ئەو یەکێتییە بەهێزەیە کە خەڵکی کوردستان دەیانەوێت.

وتیشی یەکێتی ئێستا لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک بافڵدا ئەو هێزەیە کە هەر بەڵێنێک بدات و هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکات و بڕیاریشی داوە کە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا رێڕەوی حکومڕانی لە هەولێر راست بکاتەوە و دەشیکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر