قوباد تاڵەبانی رۆڵی راوێژکارە ئەڵمانییەکان بەرز دەنرخێنێت لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی

قوباد تاڵەبانی رۆڵی راوێژکارە ئەڵمانییەکان بەرز دەنرخێنێت لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی

2022-10-10

جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مارتن یێگە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، داوایکرد پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە هەموو رویەکەوە بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بە تایبەتیش لە ڕووی بازرگانییەوە. ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی دووپات کردەوە بۆ کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان تا لە هەرێم وەبەرهێنان بکەن.

باڵیۆزی ئەڵمانیاش رایگەیاند؛ وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانیان و لە نزیکیشەوە کار دەکەن لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر