قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پزیشکانی دەروونناس کۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پزیشکانی دەروونناس کۆدەبێتەوە

2022-10-10

تێکچوونی تەندروستیی دەروونی نە عەیبەیە و نە مایەی شەرمە کەسێک بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی سەردانی پسپۆڕ و پزیشکی تایبەتمەند بکات. عەیبە ئەوەیە کەسانێک لە دەوروبەرمان لە بێدەنگیدا ئازار بچێژن و ئێمە هانیان نەدەین کە وەک هەر نەخۆشییەکی دیکە لای پزیشکی تایبەتمەند چارەسەری وەربگرن. هەمووان پێکەوە دەتوانین یارمەتیدەر بین لە شکاندنی ئەو عەیبە و شەرمەی بەرامبەر بە تەندروستیی دەروونی لە کۆمەڵگای ئێمەدا هەیە.

ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی لەگەڵ چەند پسپۆڕ و دکتۆری دەرونناس کۆبوومەوە و تاوتوێی ئەو کێشە و گرفتانەمان کرد کە پزیشکە دەرونناسەکان لەگەڵی ڕووبەڕوون.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر