قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی سێس مۆڵتن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.
وەفدەکەی ئەمریکا هیوایان خواست لە دوای هەڵبژاردنەکان، بە خێرایی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و حکومەتی داهاتووش حکومەتێکی کارا و یەکگرتووتربێت و پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و خێرا جێبەجێ بکات.